Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
دوای ئه‌وه‌ی ئاماره‌كانی رۆژی هه‌ینی ئاستی رەخساندنی هەلی کار لە ئەمریکا له خوار چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه بوو، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت تا 44.17 دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌و به‌هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی سەکۆ نەوتییەکانی جیهان، بەهای نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و، رۆژی هه‌ینی به 45.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی برێنت به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد و گه‌یشته 46.46 دۆلار، له‌م ساته‌وه‌ختانه‌شدا به 45.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامی به‌های دۆلار له‌م ئاسته‌ی ئێستایدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی برێنت كه‌مكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئاگره‌كه‌ی كه‌نه‌دا و په‌ره‌سه‌ندنی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت. هاوكات شیكاران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌رگرییه‌كی باشی كرد له ئاستی 46.80 دۆلاردا و پێیانوایه له كاتی دابه‌زینیدا له نێوان 45 بۆ 44.20 دۆلاردا بمێنێته‌وه.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری ته‌كساس %1.5 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیی و گه‌یشته 45.23 دۆلار.