Mazın Asad
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەپۆڵێکی باران شاری ئیستانبوڵ گرتەوە و گرفتی بۆ ھاتوچۆ دروست کرد.
لەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گشتی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بارانێکی بەخوڕ ئیستانبوڵی گرتەوە کە کاریگەری لەسەر گشت ناوچەکان دروستکرد.
- رەوشی ھاتوچۆ
بەھۆی بارانی بەخوڕەوە ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆبووەوە و ئاستەنگی بۆ شوفێران دروست کرد. ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان گرفتی تێدەکەوت و بەھۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکان دروست بوو.
ھاوکات بەھۆی وەستانی ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەھۆی تەرزرەوە لە ژێر پردەکان، گرفتی بۆ ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و تیمەکانی رزگارکردن دروست بووە.
ھەر بەھۆی بارینی تەرزە جامی ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان شکا و ھەندێکیش زیانیان پێگەیشت.
بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر رێگە و شەقامەکان ھەندێک لە ھاووڵاتیانی ئیستانبوڵ بە سووکی بریندار بوون. ھەندێک لە ھاووڵاتیانیش لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن رزگاریان بوو.
لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و رەشەباوە، ھەندێک لە دار و دەرخت داڕما و بەھۆیەوە گرفتی بۆ ھاتوچو دروستکرد و زیانیشی بە ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند.