Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
له‌كۆی 17 گومان‌لێكراو كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، 16یان ده‌بڕێنه به‌رده‌م دادگا و داوای زیندانیكردنیان بۆ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی 17 گومانلێكراوه‌كه پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجام درا ره‌وانه‌ی دادگای چاغڵهیانی ئیستانبوڵ كران و له داواكاری گشتیی ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا.
16 له گومانلێكراوه‌كان، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا و داوای سزای زیندانیكردنیان بۆ ده‌كرێت.
هاوكات یه‌ك له گومانلێكراوه‌كان كه ته‌مه‌نی له خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه، كاره‌كانی له دادگا درێژه‌ی هه‌یه.