Mazın Asad
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆکەیەکی تایبەتی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە رێڕەوی خۆی لایدا و پاشانیش گڕی گرت. لە ئێستاشدا تیمەکانی فریاگوزاری لە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی تایبەتی بە ھۆکارێکی نەزانراو لە رێڕەوی تێرمیناڵی ئاسمانی دەرچوو و پاشان گڕی گرت.
دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گواسترانەوە بۆ شوێنی رووداوەکە. لە ئێستاشدا تیمەکان لە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەکە، ھاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا پەکی کەوت.