Mehmet Tosun
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له باكووری عێراق، سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبران كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارهێنراون.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین-باسیان.
له‌و هێرشه‌دا سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبران كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارهێنراون.