Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی "شورای شارسازی"دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به پێویستیی یاسایه‌كی ده‌ستووری بۆ بیناسازی له گه‌رووی ئیستانبوڵدا كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "کە سەیر دەکەیت لە گەرووی جوانی ئیستانبوڵ خوایە گیان ٥،٦،٨ نهۆمی دەبینن. ئەمانە لە کوێن؟ بۆ نیشاندانی هەڵوێستێکی پێداگیرانە پێویستی بەمانەیە. ئێستا لەبەر ئەمانە پێویستە یاسایەکی جدی دەستووری تایبەت بە گەروو تاوتوێ بکرێت. لەبەر ئەمە وەزارەتی ژینگە و شارسازی پێویستە هەنگاوی پێداگیرانە بنێن. من ناڵێم با ئەوانە جارانی سفر بکەین. لەگەڵ دروستکردنی بینام لە گەرووی ئیستانبوڵ. رووخاندنی ئەم بینا ناشیرینانە و بونیاتننانەوەیان بە بینای نوێ. بەڵام بەڕەچاوکردنی دەستوور، کە ئەم دەستوورە دانرا ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ له ئه‌فریقا دوا و گوتی: "لە قۆناغی داهاتوودا لەلایەکەوە کۆتایی بە وێرانکارییەکانی فەتۆ دێنین لە وێ. هەروەها پێکەوە هەنگاوی زۆر پتەوی بنەڕەتیش دەنێین. دەڵێن 'ئێمە ئەو چارەنووسەمان نەدەزانی'، بەڵگە و هەموو شتێکیان لەپێشیان دانا و گوتیان 'ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".