Emre Aytekin
26 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2026
لە میانی سەردانی فەرمی سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆ ئەمریکا، هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی دیالۆگ لەبارەی ژیری دەستکرد ڕێککەوتن.
لە کۆتایی دیداری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و شی جین پینگ، بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەشت ماددەیی ڕاگەیاندرا کە تێدا هاتووە بڕیار دراوە بە دەستپێکی گفتوگۆ لەبارەی ژیری دەستکرد و دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندی لەبارەی کۆنتڕۆڵی لێکەوتەکانی ئەو تەکنۆلۆجیایە لە مانگی تشرینی دووهەم.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئێران پێویستە پابەندییەکانی خۆی لەسەر بنەمای پەرە پێنەدان بە پڕۆژەی چەکی ناوەکی جێبەجێ بکات و هیچ وڵات و یان دامەزراوەیەک نابێ بۆ هاتوچۆ لە ئاوەکانی نێودەوڵەتیدا باج وەربگرێت.
ئەم بابەتە دوای گرژییەکان لە گەرووی هورمز و گرفتەکان لە گواستنەوەی کەرتی وزە هاتووەتە ئاراوە.
لە دیداری نێوان هەردوو سەرۆکدا، ترەمپ خواستی بەشداری لە دانیشتنی بەرپرسانی ئۆپێک کە بە میوانداری چین لە مانگی تشرینی دووهم لە چین بەڕێوەدەچێت نیشان داوە. هاوکات سەرۆکی چین'یش ویستی خۆی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەی G20 کە مانگی کانوونی یەکەم لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، دەربڕیوە.
هاوکات سوپای هەردوو وڵاتیش لەسەر میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێککەوتوون.