Ethem Emre Özcan
26 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2026
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنامەی ئاگربەست و چوارچێوە لەگەڵ لوبنان، بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی NNAی لوبنان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل چەندین ناوچەیان لە نەباتییە بۆردومان کردووە.
هاوکات تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیلیش شارۆچکەکانی شەکرا، مەنسوری و مەجدەل زون لە باشووری ئەو وڵاتەیان بە چڕی بۆردومان کرد.
لە ئاماری زیانەکانی ماددی و گیانی بە هۆی هێرشانەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیاندراوە.