Bekir Aydoğan
26 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2026
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، پێشنیازی ئاگربەست بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە لایەن ئێرانی ڕەتکردووەتەوە و سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەرلەنوێ دەستپێکی هێرشەکانە بۆ سەر ئێران.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ) لە زمان بەرپرسانی ئەمریکا کە ناویانی ئاشکرا نەکردووە، بڵاویکردووەتەوە کە ترەمپ سەرقاڵی تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانە بۆ سەر ئێران لە دوای هەڵبژاردنی وڵاتەکەی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستی ئێرانی بۆ ماوەی ٧ ڕۆژی ڕەتکردووەتەوە و بە هاوکارەکانی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوانە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە هێرشەکان دەست پێ بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە ترەمپ مەبەستی نییە هێرشەکان بەرفراوان بێت و ئەوەش دەریدەخات پەیوەندی بە ئاستی تەقەمەنی ئەو وڵاتەیە کە بەرەو کەمی ڕۆیشتووە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە بە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە پێشنیازی کردنەوەی ٧ ڕۆژەی گەرووی هورمز'یان داوە و بڕیارەکە بە دەست ئەمریکایە.