Ramal Abdullah Mahmood
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
فێسیڤاڵی "TatlıFest" لەلایەن فیدراسیۆنی خواردن دروستکەرانی تورکیا و یەکێتی خواردن دروستکەرانی جیهانی لە پاڕکێکی بچووکی شاری ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمپانیا بەناوبانگەکانی خواردن، چوکلیات، کێک و شیرینییەکان لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان بە بەرهەمە نوێکانیان بەشدارییان تیادا کردووە.
لە فێستیڤاڵەکەدا لە پاڵ ئەم چالاکییانەدا پێشانگای جۆراوجۆر و چالاکی میوزیکی ئەنجام دران.
رێکخەری فێستیڤاڵەکە، ئۆڵگار ئاتاسەڤەن رایگەیاند کە لە فێستیڤاڵەکەدا شیرینی سەرسووڕهێنەریشی تیادان.
ئاتاسەڤەن ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجیان ئەوەیە ئامادەبووان تامی خواردنە جیاوازەکان بکەن، گوتی: "ئەمە ساڵی دووەمە ئەم فێستیڤاڵە رێک دەخەین. بەشداربووان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو زیاترن. نزیکەی ٧٠ کۆمپانیا بەشدارن. هەر کۆمپانیایەک بە خواردنی جیاواز بەشداری کردووە و لە میوانان تامی خواردنەکانیان دەکەن تا رادەی تێربوون. هەروەها لە شەودا کۆنسێرت رێک دەخەین. هاتن بۆ ڤێستیڤاڵەکە بە پارەیە".
فێستیڤاڵەکە ٧ی ئەم مانگە کۆتایی پێدێت.