پاریس
گه‌نجێكی موسڵمانی مالی به‌ناوی لاسانا باسیلی كه له هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر بازاڕی جوله‌كه‌كان له پاریس توانی گیانی 15 كڕیار ڕزگار بكات، له ڕیوڕهسمێكدا ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی پێ به‌خشرا.
ڕێوڕه‌سمه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو كه هه‌ریه‌ك له مانوێل ڤاڵس سه‌رۆك وه‌زیران و بێرنارد كازێنۆڤا وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان تێدا كرد.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بێرنارد كازێنۆڤ له ڕیوڕهسمهكهدا گوتی: "باسیلی بووه قاره‌مانی ئاشتی و لێبوورده‌یی ئیسلام".
لای خۆشیه‌وه باسیلی گوتی: "فه‌ڕه‌نسا منی كرده قاره‌مان، من قاره‌مان نیم، به‌ڵكو لاسانام و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بێرنارد كازێنۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای ده‌ستپێكردنی كه‌مپینی به‌خشینی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی به باسیلی و كۆكردنه‌وه‌ی 270 هه‌زار ده‌نگ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، قۆناغێكی به‌په‌له دهستپیكرا بۆ پیدانی ڕه‌گه‌زنامه‌كه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و مه‌ردایه‌تیه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا نواندیة سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌وه كرد و پیرۆزبایی لێ‌كرد".
ئه‌و گه‌نجه مالییه له‌كاتی هێرشه چه‌كدارییه‌كه بۆ سه‌ر بازاڕی جوله‌كه‌كان، 15 كریاری بردبووه ژێرزه‌مینی بازاڕه‌كه و له‌نێو سه‌لاجه‌یه‌كی گه‌وره‌دا حه‌شاری دابوون و به‌مه‌ش ژیانیانی له مردن ڕزگار كردبوو.
له 8ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئامه‌دی كۆلیبالی دوای ئه‌وه‌ی له پاریس پۆلیسیكی كوشت، له 8یههمان مانگدا هێرشی كرده سه‌ر بازاڕیكی جوله‌كه‌كان و 4 كه‌سی كوشت، خۆیشی له ئۆپه‌راسیۆنێكی پۆلیسدا كوژرا.