پاریس
له كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه بهسهرپەرشتی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا جین یوفس لی دریانیش به‌شدار بوو.
پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی ئێلیزە به میدیاكانیان راگه‌یاند كه شاندێكی باڵای فه‌ڕه‌نسا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان داوای هاوكاری سه‌ربازی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وە پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، مسته‌فا سه‌ید قادر به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه ئۆڵاند په‌یمانی هاوكاری سه‌بازیی به پێشمه‌رگه‌ی داوه، به‌م پێیه‌ش هه‌واڵی ناردنی شاندێكی باڵای فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ولێری پشتڕاست كرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بۆ له‌ناوبردنی داعش پێویستییان به چه‌ك هه‌یه.
فه‌ڕه‌نسا به‌شداره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسمانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و هاوكات لهمهوپێش چه‌ند شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی راهێنانی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.