رۆمانیا
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەرمی لە رۆمانیایە سەبارەت بە كردەوە تیرۆریستییەكەی دوێنێ دادگایی چاغلایەن ئاماژەی بەو كرد كە "لە دۆخی ئاوادا پێویستە سەرجەم لایەنەكان ھەڵوێستێكی ھاوبەشی نیشتمانیان ھەبێ، ئەگەر ئەمڕۆ ھەڵوێستێك وەرنەگرن كەی وەردەگرن؟ كەی ھەڵوێستێكی نیشتمانی وەردەگرن؟ ئەوە زۆر زۆر گرنگە پێویستە لەسەر ئەو بابەتە بوەستین".
سەركۆماری توركیا ئەردۆغان گوتیشی "بۆ رێگەگرتن لە رووداوەكان ھەموو جۆرە رێوشوێنێکی ئەمنی دەگرینەبەر بە تایبەتیش لە بەرامبەر ئەو جۆرە كردارانە. ئێمە وەكو بەڕێوەبەرانی وڵات دەبێ ھەموو كات بە ئاگابین. دوای ئەوەی كە دەگەڕێمەوە وڵاتەكەمان لوتكەیەكی گشتگیر بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە دەست پێ دەكەین. چونكە قۆناغێكی چارەسەری لە ئارادایە، بۆیە دەكرێ قۆناغەكە بە شێوازی جیاواز بەلارێ ببرێ".
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە كاتی گەڕانەوەیدا سەردانی خانەوادەی داواكار محەمەد سەلیم كیراز دەكات.