Dilara Karataş, Şilan Turp
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
بەهۆی بەرهەمە بوێر و نوێخوازەکانی کە به دیالۆگێکی چێژبەخش لەگەڵ نەریتی کلاسیکدا فۆڕمی نوێ بۆ ئەدەبیاتی هاوچەرخ دەخوڵقێنن، خەڵاتی نۆبڵ له بواری ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشرایە نووسەر و شاعیری تەمەن ٧٦ ساڵی کەنەدی، ئان کارسن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەکادیمیای سوید، براوەی خەڵاتی نۆبڵ له بواری ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیەندرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە نووسەری کەنەدی ئان کارسن بەهۆی بەرهەمە بوێر و داهێنەرەکانی کە فۆڕمی نوێ دەبەخشنە ئەدەبیاتی هاوچەرخ، بووە خاوەنی خەڵاتەکە.
ئان کارسن لە ساڵی ١٩٥٠ لە تۆرۆنتۆی کەنەدا لەدایکبووە و، وەک شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و ئەکادیمیست دەناسرێت و، دکتۆرای لە زانکۆی تۆرۆنتۆ بەدەستهێناوە و لە ساڵی ١٩٧٩ەوە لە چەندین زانکۆی ناوداری کەنەدا و ئەمریکا وانەی ئەدەبیاتی کلاسیک و بەراوردکاریی گوتووەتەوە.
کارسن خاوەنی چەندین پەڕتووکی ناسراوە لەوانە "Autobiography of Red" و "The Beauty of the Husband"، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٥دا بەهۆی بەشداریە گرنگهكانی لە کایەی ئەدەبیاتدا، میدالیای ڕێزلێنانی کەنەدای پێبەخشرا.