پاریس
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند له كۆشكی ئه‌لیزه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا كراوه.
فه‌ڕه‌نسا بهئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی داعش، پشتگیری عێراق ده‌كات و له رووی چه‌ك و لۆجیستیكیشەوە هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی سه‌ربازیی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی كورد ده‌كەن.
فه‌ڕه‌نسا چونکە پێی وایە هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له سووریا، لە به‌رژوه‌ندی ئهسهدە، هێرشی ئاسمانی بۆ بنکەکانی داعش لە سووریا ئه‌نجام نادات.