پاریس
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری دوای كۆبوونەوە لەگەڵ ھاوتاكەی فەڕەنسی لاورنت فابیۆس رایگەیاند، وەك من دەزانم ھیچ ناكۆكییەك لە نێوان ئێمە و توركیادا نییە. توركیا ئەندامێكی گرنگی ھاوپەیمانێتییەكەیە و بەڵێنی جێبەجێ كردنی مەرجەكانی ھاوپەیمانێتی داوە. بە بڕوای من لە قۆناغەكانی داھاتوودا توركیا رۆڵێكی گرنگی دەبێ."
كیری ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا مەشقدان و ھاوكاری پێداویستی گرتووەتە سەر شان و جەختیشی كردەوە كە لە ئەنقەرە دڵنیایە لە جێبەجێ كردنی ئەركە پێسپێردراوەكانی بەرامبەر ھاوپەیمانەكە.