ھەولێر
بڕیارە سبەی پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری کە لە وەزیرانی کورد لە بەغدا پێکھاتووە، سەردانی بەغدا بکات.
له‌مباره‌وه پەرلەمانتاری کورد لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرۆکوەزیری هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرە کوردەکانی حكومه‌تی عێراق سەردانی بەغدا دەکات و كه بڕیاره ئه‌و وه‌زیرانه له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا سوێندی یاسایی بخۆن."
کۆچەر هه‌روه‌ها گوتی: "لەو سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبادی دادەنیشێت و کێشەکانی نیوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ھەروەھا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا زیاتر کێشە سەرەکییه‌كانی وەک مووچە و دەرماڵەی خەڵک و پرسی نەوت باس ده‌كرێن."