ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو گوتی: "له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، تا ئێستا گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی ئاكپارتییه."
داودئۆغڵو له ناوەندی گشتیی ئاكپارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئاكپارتی له ناوچه کوردییەکانی تورکیا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه سه‌رۆك شارهوانیهكانیان له‌و ناوچانه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، کە هیچ كه‌سێك بۆی نییه به ته‌نیا خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌كه دابنێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی، به مانای ئه‌وه نایا كه نوێنه‌ری گه‌وره‌ی کوردەکانن و گوتی: "له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، تا ئێستا گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی ئاكپارتییه، ئێوه‌ش نوێنه‌ری براكانمانن له‌و ناوچانه. وه‌ك شیری دایكتان به حه‌ڵالی دەنگتان له‌و ناوچانه وه‌گرت و بوونه نوێنه‌ری خه‌ڵك. ئەمانەتێک به ئێوه درا و بۆ پارێزگاریكردن له‌و ئه‌مانه‌ته له هیچ هێزێك مه‌ترسێن و دوودڵ مه‌بن. چۆن ئێستا له چوارده‌وری مێزێك وه‌ك خێزانێك گفتوگۆ ده‌كه‌ین، پێویسته كه گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌سایه‌تییه به باوه‌ڕه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی خۆتان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن."