پاریس
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا فڕانسۆ ئۆلاند داوای له‌و وڵاتانه كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) ماونه‌ته‌وه، به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه.
له میانی گوتارێكدا کە لە رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی پیشانگای "مه‌غریبی سه‌رده‌م" له په‌یمانگای عه‌ره‌ب له پاریس پێسکەشیکرد، ئۆلاندرایگهیاند پێویسته ته‌واوی وڵاتان یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بده‌ن، به تایبه‌تی شاری كۆبانێ.
ئۆلاند گوتی: "لێره‌وه داوا له‌و وڵاتانه ده‌كه‌م كه پێگه‌یان هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپهیمانێتییهن کە دژی داعش راگه‌یاندراوه، یارمه‌تی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا بده‌ن. پێویسته به هه‌موو جۆرێك یارمه‌تی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه بدرێ كه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بنه‌وه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌وان كۆبانێ وه‌ك سیمبولی به‌رخۆدان ده‌بینن، كه ئیستا له لایه‌ن داعشه‌وه گەمارۆدراوه.
هاوكات سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد كه پیش‌تر فه‌ڕه‌نسا یارمه‌تی چه‌كی گه‌یاندووەته ده‌ست ئه‌و لایه‌نانه‌ی له عێراق و سوریا دژی داعش ده‌جه‌نگن.
فه‌ڕه‌نسا به 9 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، یه‌ك فڕۆكه‌ی پشكنین و یه‌ك فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، به‌شداری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا دژ به رێكخراوی داعش، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هێرشكان بۆسه‌ر داعش له سوریا ده‌بنه هۆی به‌هێزبوونی رژێمی ئەو وڵاتە، به‌شداری له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی سوریادا ناكا.