ئه‌نقه‌ره
ئارنچ گوتی: "به‌ڵێ راسته، به‌ڵام بارزانی هۆكاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو. توركیا ناچاره به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له هه‌موو شتێك زیاتر پێ گرنگ بێ، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراق باشه، جا چ مه‌سعود بارزانی بێ چی نێچیرڤان بارزانی، توركیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ كێشه‌ی نییه به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌هۆی رووداوه‌كانی كۆبانێیهوه هه‌ندێ داواكاری ئاطاستهی توركیا كرابێ ئێمه ئه‌و داواكارییانه له چوارچێوه‌ی یاسا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین."
گوتیشی: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی بارزانی جه‌ختی لێكردووەتهوه هێرشی داعش له دوای موسڵ بۆ هه‌ولێر و ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریكایه، به‌ڵی راسته ئێمه ئه‌و شتانه‌مان نه‌كرد به‌ڵام بۆ نه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ش زۆر هۆكار هه‌بوون، ئه‌وەش بارزانی له چوارچێوه‌ی راستگۆیی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و هۆكاری هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وە له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێ."