ئه‌نقه‌ره
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئانادۆڵو كه له شێوه‌ی تهلهكۆنفڕانس ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌زیری زانست، پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا فیكری ئشك، وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێران و سه‌رنووسه‌رانی دایه‌وه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كان و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد.
وه‌زیری زانست، پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا فیكری ئشك، ڕایگه‌یاند: "میكانیزمه‌كانی ئاسایش زۆر به‌باشی پێكهێنراون، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سیستەمی به‌ڕێوه‌بردن له توركیا بگۆڕدرێت بۆ سیستەمی سه‌رۆكایه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌دام توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز به سیستەمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێگاكه‌ی".
گوتیشی: "كاتێ گفتوگۆ له‌باره‌ی سیسته‌مه‌كه‌وه ده‌كه‌ین، دوو چه‌مكی سه‌ره‌كی هه‌ن كه زۆرترین قسه و باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت كه ئه‌وانیش خسته‌ڕووی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیرییه له به‌ڕێوه‌بردن دا."
ئشك، ته‌له‌فۆنێكی نوێی كریپتۆی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خسته‌ڕوو و گوتی: "گۆڕانكاریی زۆرمان له ئامێری ته‌له‌فۆنی كریپتۆدا نه‌كردووه، به‌ڵام ته‌واوی به‌رنامه‌سازی "سۆفتوێر" تهلهفۆنهكهمان گۆڕیوه. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چاودێری ئه‌و ته‌له‌فۆنانه نه‌كه‌نه‌وه، له ئیستادا به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ هیناوه كه سێ هێنده سیستەمی ئاسایشی به‌هێزتره. له‌و باوه‌ڕه‌ش دانیم ئێستا بتوانن چاودێری ته‌له‌فۆنه كریپتۆكان بكه‌ن".