Hemın Othman Mohammed
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
له كاتێكدا كێشه‌ی سووته‌مه‌نی له فه‌ڕه‌نسادا كه له چوارچێوه‌ی پرۆتێستۆ كردنی یاسای نوێی كار له‌و وڵاته‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، مانگرتن له كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیشدا ده‌ست پێ ده‌كات.
کارمەندانی هێڵی ئاسنینی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا (SCNF)، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتی نێوان شاره‌كان و دەورووبەریان دروست ده‌كات.
سه‌ندیكاكانی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتنی هێڵی ئاسنینی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا كاتی ته‌واو بوونی نییه، به‌ڵكو تا كشاندنه‌وه‌ی یاسای نوێی كار به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.
هاوكات گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی پاریس و ده‌ورووبه‌ری RATP، رایگەیاند کە كاتژمێر سێی شه‌وی دووی حوزه‌یرانی داهاتوودهست به مانگرتن ده‌كەن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی مانگرتنهكانهوه به‌ڕێژه‌ی لەسەدا 50ی گواستنه‌وه به هێڵی ئاسنین كه‌مببێته‌وه. راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نساش مانگرتنه‌كه به "هه‌فته‌ی ره‌شی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ" ناوزه‌ند ده‌كات.
دوێنێ سه‌ندیكای فڕۆكه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه‌وا ده‌نگدراوه له‌سه‌ر رێكخستنی مانگرتن له كه‌رتی هێڵی ئاسمانی‌دا له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كاتی ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه نه‌كردبوو.
هه‌فته‌ی رابردووش سه‌ندیكاكانی هێڵی ئاسمانی مه‌ده‌نی رایانگه‌یاندبوو كه رۆژانی 2-5ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ست به مانگرتنێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
بارگرژی نێوان سه‌ندیكاكان و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای كار، كه له كۆتایی مانگی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆتاییدا ژیانی له فه‌ڕه‌نسا په‌كخستووه. ئه‌مه و به‌هۆی خۆپیشاندانی پاڵاوگه‌كانه‌وه له زۆر شاری ئه‌و وڵاته‌دا كێشه‌ی سووته‌مه‌نی سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌به‌رده‌م بەنزینخانهی هه‌ندێ شاردا ئۆتۆمبێلێكی زۆر ریزیان به‌ستووه و، له هه‌ندی شاری دیكه‌شدا ته‌نیا 20 لیتر بەنزین ده‌درێته شۆفێران.
له ئه‌گه‌ری خستنه ده‌نگدانی ئه‌و یاسایەدا كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و ره‌وشه، كاتی كاركردن له 10 كاتژمێره‌وه ده‌كرێت به 12، ئه‌و كرێكارانه‌شی بیانه‌وێت گۆڕانكاری له به‌ڵێننامه‌ی كاردا بكه‌ن له كار دوور ده‌خرێنه‌وه.
سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌كانی كرێكارانی فه‌ڕه‌نسا، داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن پرۆژه یاساكه بكشێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان هه‌نگاو بۆ دواوه هه‌ڵنانێن.
پرۆژه یاساكه له 8ی حوزه‌یرانی داهاتوودا پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت، سه‌ندیكاكانیش پلان داده‌نێن تا ئه‌و كاته بهوردهوام بن له فشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌ت.