جه‌نگڵ
په‌نابه‌ران كه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر خێزان، هاوژین و دۆسته‌كانیان جێده‌هێڵن و به هه‌زار ئومێده‌وه روویان له فه‌ڕه‌نسا كردووه، به‌هۆی هه‌لومه‌جی ناو كه‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌نگڵ له شاری كاڵاسی ئه‌و وڵاته، ژیانێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌ن كه "خراپتره له ژیانی ژێرده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی تاڵیبان".
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ست سته‌می رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تاڵیبان، ئه‌لشه‌باب و داعش و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵاتوون و روویان له كه‌مپی جه‌نگڵ كردووه له فه‌ڕه‌نسا، زۆر پهیشیمانن له هاتنیان بۆ ئه‌و شوێنه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان تاڵیبان به پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی ده‌شێوێنیت. زۆربه‌یان ده‌ڵێن "بمانزانیبا نه‌ده‌هاتین".
په‌نابه‌رێكی ئه‌فغان به‌ناوی عه‌بده‌ل كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه و شه‌ش مانگ پێش ئێستا هاتۆته جه‌نگڵ ده‌ڵێت "نه توانیمان له فه‌ڕه‌نسا بمێنینه‌وه، وه نهتوانیشمان بپه‌ڕینه‌وه بۆ بریتانیا".
عه‌بده‌ل باس له‌وه ده‌كات له‌و كه‌مپه‌دا ناچارن له‌گه‌ڵ مشك ژیان به‌سه‌ر به‌رن و ده‌ڵێت: "له هه‌موو شوێنێكی ئێره مشك هه‌یه. ئێره جه‌نگه‌ڵه، ئێره شوینی ئاژه‌ڵانه مرۆڤ چی ده‌كات لێره".
ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانه كه خێزان و خۆشه‌ویستانی له وڵاته‌كه‌ی جێ هێشتووه و رووی له فه‌ڕه‌نسا كردووه، زۆر په‌شیمانه و به هاووڵاتییانی ده‌ڵێت: "مه‌یه‌ن بۆ ئێره. نه‌كه‌ن وڵاته‌كه‌تان جێ بهێڵن. ئه‌ورووپا بریتییه له سفر. لێره كار، خانوو، رێز، مافه‌كانی مرۆڤ بوونی نییه. هه‌موو شتێك درۆیه. ئاگادار بن نه‌چنه وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. ئه‌فغانستان چه‌ند هێنده لێره باشتره".
په‌نابه‌ریكی دیكه‌ی ئه‌فغان كه به‌هۆی تاڵیبانه‌وه وڵاتی جێ هێشتووه، باس له‌وه ده‌كات كه لێره رووبه‌ڕووی تاڵیبانێكی دیكه بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له ئه‌فغانستان له‌ده‌ست تاڵیبان رامان كرد.، چونكه بێ به‌زه‌یی بوو، ده‌یكوشتین به‌ڵام لێره تاڵیبانێكی دیكه هه‌یه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی فه‌ڕه‌نسیدا ته‌نیا ناوه‌كانیان جیاوازه. جه‌نگڵ ته‌نانه‌ت له تاڵیبان خراپتره".