Hemın Othman Mohammed
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
كاره‌كانی 69مین فیستیڤاڵی فیلمی كان ده‌ستی پێ كرد.
به‌نمایشكردنی فیلمی "Cafe Society"ی ده‌رهێنه‌ر ودی ئاڵن، كه له ده‌ره‌وه‌ی پیشبڕكێكهیه و بۆ ره‌خنه‌گران نمایش كراوه فیستیڤاڵه‌كه ده‌ستی پێ كرد و تا 22ی ئایار درێژه‌ی ده‌بێت.
فیلمه‌كه كه هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ژن كریستن ستیوارد و بلهیك لیڤلی، له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانی پیاو جیس ئێسینبێرگ و كوڕی ستۆڵ ده‌وریان تێدا بینیوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م نمایشی ده‌كرێت.
له‌و فیستیڤاڵه‌دا كه له شاری كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، جۆرج میله‌ر، ده‌رهێنه‌ری زنجیره فیلمه‌كانی "Mad Max" سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌ری ده‌كات، كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و فیلمانه ده‌كات كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چڵه‌خورمای ئاڵتوونی.
له تیمه‌كه‌ی میله‌ردا چوار سینه‌ماكاری ژن و چوار سینه‌ماكاری پیاو هه‌ن. ئه‌وانیش ده‌رهێنه‌ری هه‌نگاری لاسزلۆ نیمس، ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئارناود دێشپلیچن، ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی ڤالێریا گۆلینۆ، ئه‌كته‌ری ئه‌مەریكی كریستن دونست، ئه‌كته‌ری دانیماركی مادس میكڵسن، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی دۆناڵد سوزه‌رلاند، ئه‌كته‌ری فه‌ڕه‌نسی ڤانیسا پارادیس، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێرانی كەتایون شه‌هابی.
له‌و فیستیڤاڵه‌دا 21 به‌رهه‌م له به‌شی سه‌ره‌كی كه فیلمی ده‌رهێنه‌ران پێدرۆ ئالمۆدۆڤار، كین لۆچ، سین پێن، كساڤیر دۆلان، پاوڵ ڤێرهۆڤن و برایانی داردین-یان له‌نێودایه ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای ئاڵتوونی.
پێشتر ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرابوون 17 فیلم بوو، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی فیستیڤاڵه‌كه ژماره‌ی فیلمه‌كان گه‌یشته 21 فیلم.
له فیستیڤاڵه‌كه‌دا فیلمه‌كانی ستیڤن سپیلبێرگ "The BFG" و جۆدی فۆسته‌ر "Money Monster"، له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێكه نمایش ده‌كرێن.
خه‌ڵاتی رێزی چڵه‌خورمای ئاڵتوونی ئه‌مساڵ ده‌درێت به ئه‌كته‌ری فه‌ڕه‌نسی یان پییر لیود.
- "رێ و شوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته به‌ر"
دوو رۆژ پێش ئێستا وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بێرنارد كازینۆڤ، سه‌ردانی شوێنی فیستیڤاڵه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێ و شوێنی ئه‌منی توندوتۆڵیان گرتۆته به‌ر كه تیایدا له پاڵ هێزه‌كانی پۆلیسدا 400 سه‌رباز و جه‌ندرمه شوێنی فیستیڤاڵه‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌پارێزن.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌كه، ژماره‌ی دانیشتوانی شاری كان بۆ سێ هێنده زیادی کردووە.