Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا، ره‌نگه له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه دووباره ده‌ست به دیالۆگ بكه‌نه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا یان-مارك ئایروڵت، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ساز كرا و تیایدا لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر له سووریادا تا ئه‌م نزیكانه‌ش له‌گه‌ڵ توركیادا كۆبوونه‌وه‌ی نزیكمان هه‌بوو به‌ڵام به‌و هۆكارانه‌ی كه ئێوه‌ش ده‌زانن ئه‌و كۆبوونه‌وانه كۆتایی پێهات".
لاڤرۆڤ، باسی له دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین كرد سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه توركهكانماندا به‌رده‌وامی به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا بده‌ین له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و بێ ئه‌ندازه ئاگربه‌ست له سووریا پێشێل ده‌كرێت، لاڤرۆڤ گوتی: "پێویسته له هه‌موو ناوچه‌كاندا جگه له‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و به‌ره‌ی نوسرهدان ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و ناوچانه چۆڵ نه‌كراوه كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه كۆنترۆڵ كراوه. پێویسته ئه‌مریكا هه‌ژمونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌كار بهێنێت و ئه‌و گرووپانه قایل بكات پاشه‌كشه بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لاڤرۆڤ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنەماڵەی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كرد له ئیستانبوڵ و داوای كرد هه‌ماهه‌نگی له پلانی نێوده‌وڵه‌تیدا دژی تیرۆر هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئایروڵت، باسی له‌و هێرشه تیرۆریستییه كرد و گوتی: "بۆ جارێكی دیكه بینیمانه‌وه كه تیرۆریزم هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو شوێنێك. فه‌ڕه‌نسا هاوپشتیوانی ته‌واوی گه‌لی تورك و قوربانیانی هێرشه‌كه ده‌كات".
ئایروڵت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ندێ كه‌موكوڕی هه‌بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به پێویستیشی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.