Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له راگەیەندراوێکدا سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، هاوخه‌میی بۆ گه‌لی توركیا ده‌ربڕی.
ئۆباما كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكای باكوور له كه‌نه‌دایه، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری مه‌كسیك ئێنریك پێنا نیێتۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا.
ئۆباما دوای كۆبوونه‌وه‌كه لێدوانێكی كورتی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و تێیدا باسی له په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵیش كرد.
ناوبراو رایگه‌یاند كه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی گه‌لی توركیا كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا ئه‌نجام داوه.
ئۆباما نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه، رێكخراوه بێڕهوشتهكان جگه له كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، هیچ شتێكی دیكه‌یان نییه پێشكه‌شی بكه‌ن و ئەو هەروەها لە درێژەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا داعش لاواز كراوه.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئه‌وان هه‌میشه له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا ده‌كوژرێن. ناتوانن ئه‌و شوێنانه به‌ڕێوه ببه‌ن كه كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن. له سووریا و عێراق شكست ده‌هێنن. تا ئه‌و تۆڕه پارچه پارچه نه‌كه‌ین ده‌ستبه‌ردار نابین".
ئۆباما رایگه‌یاند كه هاوخه‌می گه‌لی توركیایه و چۆن پێویست بێت هاوکار دەبن هەتا په‌لاماری هاوشێوه، دووباره نه‌بێته‌وه.