Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
ژەنەراڵێکی توونسی بەناوی فەتحی بەییود کە توانیبووی کوڕەکەی لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاربکات، لە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکدا لە ئیستانبوڵ، کوژرا.
کەسانی نزیک لە بەییود لە لێدوانیاندا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دەکەن ماوەیەک لەمەوبەر کوڕەکەی ئەو ژەنەراڵە بەمەبەستی خوێندن روو لە تورکیا دەکات و لەوێ لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئەندامانی داعش دەبەستێت و دەچێتە سووریا.
هەر خزمەکانی فەتحی بەییود ئاماژە بەوە دەکەن هەوڵەکانی ناوبراو بۆ گەڕاندنەوەی کوڕەکەی بۆ تورکیا ئەنجامیان دەبێت بەڵام کاتێک کوڕەکە لە سووریاوە دەگەڕێتەوە، لە تورکیا دەستبەسەر دەکرێت.
لە کاتێکیشدا کە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک روودەدات، بەییود چاوەڕوانی ئەوەیە هاوسەرەکەی لە توونسەوە بگاتە ئیستانبوڵ بۆ ئەوەی هەرسێکیان پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.