تونس
بەیانی ئەمڕۆ سەعات حەوت لە سەرانسەری تونس بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەنگدان دەسپێکرا و چاوەڕوانیش دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی 217 ئەندام پەرلەمان نزیكەی پێنج ملیۆن و 200 هەزار كەس دەنگ بدەن.
بڕیارە تا سەعات شەشی ئێوارە لە هەر 27 وێستگەی دەنگدان لە هەر 24 پارێزگای تونسدا پڕۆسەی دەنگدان بەردەوام بێ بەڵام دەگوترێ ئەگەری درێژ كردنەوەی ماوەی دەنگدان لە چەند پارێزگایەكدا لەئارادایە.
لەلایەكی دیكەوە رەشید غەنوشی سەرۆكی بزووتنەوەی نەهزە، باجی كاید سیبسی سەرۆكی پارتی دەنگی تونس و چەندین بەرپرسی دیكەی ئەو وڵاتە بۆ بەشداری كردن لە پڕۆسەی دەنگدان چوونە ناوەندەكانی دەنگدانەوە.