Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
تونس - AA
له كێبڕكێی شاجوانی 2016ی تونس‌دا كه 14 كاندید به‌شداریان تێدا كردبوو، ئامینه عه‌بدولهادی به‌شاجوان هه‌ڵبژێردرا.
كێبڕكێی شاجوانی 2016ی تونس، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تاج سازكرابوو، 14 كاندید به‌شداریان تیادا كرد. له كۆتایی كێبڕكێكه‌دا ئامینه عه‌بدولهادی له شاری سەفاقس به‌شاجوان هه‌ڵبژێردرا.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئامینه عه‌بدولهادی گوتی: "جوانی رووخسار هه‌موو شتێك نییه. گرنگتر له‌وه هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه‌یه و، چاكه كردنه".
ئامینه عه‌بدولهادی، باسی له‌وه كرد كه له پارێزگای سەفاقس (باشووری تونس) به كردار به‌شداری له پاككردنه‌وه‌ی ژینگه كردووه و هه‌وڵیداوه به‌م پرۆژه‌یە وەک نموونە جیاوازی خۆی بسەلمێنێ.
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له كێبڕكێی شاجوانی تونس‌دا بریتی بوون له؛ ته‌مه‌نی له‌نێوان 17-25 ساڵ بێت، لانیكه‌م ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یی بێت، ده‌بێت له‌ناوخۆی وڵات‌دا پرۆژه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو كه سوودی بۆ هاووڵاتییان هه‌بووبێت و جێبه‌جێیشی بكات.