قاهیره
محه‌مه‌د مورسی سه‌ركۆماری پێشووی میسر، رایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌و دانووسانانهی ره‌ت كردووەته‌وه كه به‌سه‌ر به‌هاكانی شۆڕش و خوێنی شه‌هیدانه‌وه كراون.
له په‌یامێكیدا بۆ لایه‌نگرانی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه مورسی به سیفه‌تی سه‌ركۆماری میسری عه‌ره‌بی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا بڵاوكرایه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "ته‌واوی ئه‌و دانووسانانهم ره‌ت كردووەته‌وه كه به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و به‌ها نه‌گۆڕه‌كانی شۆڕشه‌وه كراوه. به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌سه‌ر ره‌ت كردنه‌وه‌یان. به خوێندكار، بیرمه‌ند، سه‌ركرده و ته‌واوی شۆڕشگێڕانیی چالاكی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه دانم به كوده‌تاكه‌دا نه‌ناوه و له شۆڕش پاشگه‌ز نه‌بووینه‌ته‌وه. دڵنیام له لوتفی خودا به دواكه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌مان. به ئیزنی خوا تا ڕۆڵه ده‌ستگیركراوه‌كان و كچه ئازیزه‌كانم ئازاد نه‌كرێن لێره ناچمه ده‌ره‌وه. گیانی من له خوێنی شه‌هیدانی بێ تاوانی شۆڕشه‌كه به‌نرختر نییه."
هەژیی گۆتنە، محه‌مه‌د مورسی له 3ی ته‌مووزی 2013دا له ده‌سه‌ڵات دوور خرایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له شوێنێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، محاکەمەی لەگەڵ کرا. نزیكه‌ی ساڵێكه له بورجولعه‌ره‌ب ده‌ستبه‌سه‌ره و تا ئیستاش هیچكام له‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.