Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
به‌رلین - AA
هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا "Lufthansa Airline"، به هۆی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه گه‌شته‌كانی بۆ شاری قاهیره پایته‌ختی میسر هه‌ڵپه‌سارد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئاسایش هه‌میشه كاری له‌پێشینه و گرنگترین بابه‌تی هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیایه و هاتووه ''له دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، به شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌كانمان بۆ قاهیره هه‌ڵپه‌سارد''.
هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا زانیاری روونی نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تا كه‌ی و چه‌ند گه‌شت هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا "British Airways" به هۆكاری ئه‌منیی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی یەک هه‌فته بۆ شاری قاهیره پایته‌ختی میسر هه‌ڵپه‌ساردووه.