Tevfik Durul,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كان له هۆنگ كۆنگ دژی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به‌رده‌وامن كه پێشنیاز ده‌كات چین ده‌ستوه‌ربداته یاساكانی ئه‌و هه‌رێمه خۆڕێبهریه كه گرنگترین بنكه‌ی ئابووری جیهانه.
نزیكه‌ی دوو مانگه خۆپیشاندانه‌كان له دژی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌رچه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ، كاری لام رایگه‌یاندبوو كه "پڕۆژه‌یاساكه مردووه"، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه به‌رده‌وامن كه دانیشتووانه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كه‌سه.
وێڕای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه كه رێگه به چین ده‌دات ده‌ست وه‌ربداته سیسته‌می یاسایی و یاسا خۆڕێبهرییهكانی هۆنگ كۆنگ، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن له ده‌ربڕی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان و ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م پاركی ڤیكتۆرا گردبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌رده‌م ته‌لاره‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی پێویست خۆپیشانده‌ران ته‌نها ده‌توانن تاكو به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس بڕۆن.
به‌ره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه یه‌كێكه له گرووپه هه‌ره چالاكه‌كانی ناوچه‌كه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی رێكخستووه و ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه كه زۆربه‌یان گه‌نجن.