Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Selen Temizer,Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانی رووسیای پشتیوانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری میدیایی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) له سووریا و په‌یامنێری فریلانسه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌نه‌س دیاب گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵیی فڕۆكه‌ی چاودێری ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا كه له بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم-ه‌وه هه‌ڵستاون هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری میدیایی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) له سووریا و په‌یامنێری فریلانسه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌نه‌س دیاب له كاتێكدا سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانی بووه گیانی له‌ده‌ستدا.
دیاب له ئاكامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د ساڵی رابردوو قاچی بریندار ببوو و له توركیا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له لایه‌ن دیاب-ه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب تۆماركراون له لایه‌ن میدیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دیاب-ه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئه‌نه‌س یه‌كێك بوو له‌و شایه‌تحاڵانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی خان شه‌یخونی به چه‌كی كیمیایی بینیبوو. بێپه‌روایانه له‌و ناوچانه كاری ده‌كرد كه به چڕی هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر. ره‌وشی ئیدلب و سووریای به جیهان ده‌گه‌یاند".
حاج یوسف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو بوو بۆ قاچه برینداربووهكهی دیاب گه‌ڕایه‌وه سووریا و وه‌ك جاران به گوڕوتینه‌وه كاری ده‌كرد.
دیاب-ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ باری خێزانداری سه‌ڵت بوو و كه‌سوكاریشی له ئیدلب ده‌ژین.