Izzet Taskiran,Mehmet Ali Derdiyok,Hemın Othman Mohammed
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانیی توركیا رایگەیاند كه به‌هۆی چڕی ته‌مه‌وه له كاتژمێر 07:00ه‌وه، فڕینیان له فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه گۆكچه‌ن راگرتووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ته‌مێكی چڕ له ئاسمانیی ئیستانبوڵ به‌دیكراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی چڕی ته‌مه‌وه هێڵی ئاسمانیی توركیا له كاتژمێر 07:00ه‌وه، فڕینیان له فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه گۆكچه‌ن راگرتووه و، له‌گه‌ڵ باشبوونی كه‌شوهه‌وا گه‌شته‌كان سه‌رله‌نوێ ئاسایی ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گه‌شتیاران ده‌توانن پێش گه‌شته‌كان له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هێڵی ئاسمانیی توركیا "www.thy.com"، یان ژماره ته‌له‌فۆنی "444 0 849" ئاگاداری گه‌شته‌كان بێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا، به‌هۆی ته‌مه‌وه ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه و رووداوی هاتوچۆ روویانداوه.