Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Mahmut Geldi,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
قاهیره - AA
میسر ڤیزه ده‌داته ئه‌و هاووڵاتییه قهتهرییانهی کە سه‌ردانی ئەو وڵاته ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆی میسر، مه‌جدی عه‌بدولغه‌فار بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه په‌سه‌ندكراوه و له‌مڕۆوه كاری پێ ده‌كرێت.
به پێی بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كه، بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزه بۆ پاسپۆرتی قه‌ته‌ری كه پێشتر كاری پێكراوه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا رێكاره‌كانی پێدانی ڤیزه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڵام هیچ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌وه نه‌دراوه كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی میسریدا هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه.
پێشتر شای به‌حرێن، حه‌مه‌د بن عیسا ئالخه‌لیفه، فه‌رمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی به هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر له 30ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ركردبوو.