Halil İbrahim Sincar,Nurten Aslan,Selahattin Erol,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا هاکان چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە ماوەی چەند رۆژێکی داهاتوودا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی یۆنان دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی سەرکۆمارێکی تورکیا دوای ٦٥ ساڵ بۆ ئەو وڵاتە.
هاکان چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا سەردانەکە وەک بنەمای تەواوکاری دەبێ بۆ کار و پڕۆژەکان، گوتیشی: "سێی پڕۆژەی کردارەکی هەیە. یەکەمیان گەشتی کەشتییەکانی هاتوچۆی هاووڵاتییان و گواستنەوەی بارە لە نێوان ئیزمیر سەلانیک، دووەمیان دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە ئیستانبوڵەوە بۆ سەلانیک، سێیەمیشیان بونیاتنانی پرد لە دەروازە سنوورییەکانی کیپی و ئیپساڵا".
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم سەردانەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ یۆنان، دەبێتە یەکەم سەردانی سەرکۆمارێکی تورکیا دوای ٦٥ ساڵ بۆ ئەو وڵاتە. گوتیشی: "پێموایە ئەم سەردانە ئەنجامی زۆر گرنگی لێدەکەوێتەوە، هاوخوێنان، کەسوکار و خزم و خوێشمان لە ناوچەی رۆژئاوای تراکیا لە گومولجینە و ئیسکەچە بە گەرمی و جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەم سەردانە دەکەن. خوا لێیان رازی بێ. بە دڵنیاییەوە ئەم جۆش و خرۆشە لە بوونی سەرکۆمارێک سەرچاوە دەگرێ کە هەموو کات لە خەمیاندایە و دڵی لای ئەوانە و هەمیشە لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی تورکیایە کە ژمارەکەی ٨٠ ملیۆن کەسە".