Hemit huseyin
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ژان ئیڤ لودریان و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووە له دیدارێكدا وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و گوتى: "به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانى دابوو سه‌ردانى كوردستان بكه‌مه‌وه، بۆیه خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ دووباره له هه‌ولێرم و هاتووم تاكو پشتگیریى فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات بكه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆردا كرد و گوتى: "شه‌ڕى دژى تیرۆر شه‌ڕى ئێمه‌یشه و ئه‌و تیرۆریستانه‌ى لێره پێشمه‌رگه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و تیرۆریستانه‌ن كه له فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى دیكه ته‌قینه‌وه و كارى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى ئه‌مڕۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و پلان و ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى مووسڵ به‌تایبه‌تى تاوتوێكرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى ئازادكرنى مووسڵ و رۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌نێوان پێشمه‌رگه، سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كردەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى- يش دووپاتىكرده‌وه كه ئازادكرنى مووسل بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه و هه‌بوونى پلانێكى روونى تۆكمه و دابه‌شكردنى رۆڵى هێزه به‌شداره‌كانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى به مه‌رجى سه‌ركه‌وتنى له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى پێشمه‌رگه و پێدوایستییه سه‌ربازى و داراییه‌كانى خرانه به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه: "ده‌بێ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق هاوكاریى سه‌ربازى و دارایى پێشمه‌رگه بكات، هه‌روه‌ها داواى كرد فه‌ڕه‌نساش له رێگه‌ى خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى ده‌درێنه عیراق، به‌شى هه‌رێمى كوردستانیان لێبدرێت و بگه‌نه پێشمه‌رگه."
وه‌زیرى به‌رگرى فهڕەنساش پهیمانىدا كه ئه‌م داوایه بگه‌یه‌نێته سه‌رۆك ئۆلاند و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رایگه‌یاند: "دیسان مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو هاوكاریى سه‌ربازیى فه‌ڕه‌نسى ده‌گاته پێشمه‌رگه".
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ئۆلاندى دووپاتكرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان له روویى داراییه‌وه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پێویستی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكران.