Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی بۆ دوو مانگی دیكه.
له ده‌نگدانێكدا له ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له په‌رله‌مانتاران به‌شداریان تێدا كردبوو، پرۆژه یاساكه به 46 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 20 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژ كرایه‌وه.
هاوكات له ده‌نگدانه‌كه‌دا دوو په‌رله‌مانتار ده‌نگیان نه‌دا.
پێش ده‌نگدانه‌كه، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بێرنارد كازینۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باری نائاسایی رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌ر ئاسایش و گوتی: "ئاستی مه‌ترسی تیرۆر هێشتا به‌رزه و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کراوەتە ئامانج".