Rewa Mahmut Hasan
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
حومس - AA
ماوەی ٤ ساڵە دانیشتوانی چواردەوری حومس بێبەشبوون لە پەیداکردنی پێدوایستییەکانیان کە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەسی مەدەنین.
بەهۆی گەمارۆیی رژیمی ئەسەدەوە و سەختی ژیان و گوزەران و کەمی خۆراک و نەبوونی کارەباو ئاو و کەموکۆڕی پێداویستی تەندروستی، ئەو هاووڵاتیانە لە دۆخێکی خراپدان.
چالاکوانان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی رژیمی ئەسەد قبوڵی ناکات یارمەتیی مرۆیی ناگاتە ناوچەکە و ماوەی دووساڵە زۆر بەکەمی یارمەتی و هاوکارییەکان دەگاتە هاووڵاتیانی سڤیل.
لەهەندێک ناوچە کارمەندانی خاڵی پشکنین بەرتیلی زۆر لە بازرگانەکان وەردەگرن ئەمەش بۆتە هۆی گرانی ئەو ماددە خۆراکیانەی دەگاتە ناوچەکە.
هاووڵاتییەکی ناوچەکە بەناوی عەبدولرەحمان یاسین کە خەڵکی ناوچەکەیە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر کات خۆراکیان دەست ناکەوێت بۆ خواردن لەکاتێکدا نرخی نان بۆتە ٣٠٠ لیرەی سووری.
لەلایەکی ترەوە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە پێویستییەکی زۆریان بە پێداویستی و کەلوپەلی تەندروستی هەیە هەر بۆیە دۆخێکی ناهەموار رووبەڕوویان بۆتەوە.