Halit Süleyman,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
هێلیكۆپته‌رێكی رژێمی ئه‌سه‌د، دوو ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن لەشاری حه‌له‌ب باکووری سووریا به بۆمبی ئاوێته بوو به غازی كلۆر، بۆردومان كرد.
بیبەرس مشعه‌ل، بەڕێوەبەری یەکێک لە بنکەکانی به‌رگری شارستانی شاری حه‌له‌ب، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربه سوپا، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی له جهزمهتلی و ئه‌رز حهمڕای شاری حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌یارانی حكوومه‌ت به بۆمبی به‌رمیلی بۆردومان كردووه كه ئاوێته‌ی غازی كلۆر بووه".
مشعه‌ل باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازهكهوه 13 كه‌س به‌ركه‌وتوون كه منداڵیشیان له‌نێودایه، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش دووچاری رشانه‌وه، هەناسەسواری و سه‌رگێژخواردن بوون.
مشعه‌ل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رژێمی ئه‌سه‌د ناو به‌ناو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به بۆمبی به‌رمیلی ئاوێته بوو به غازی كلۆر بۆردومان ده‌كات و، گوتی: "یه‌كه‌كانی سه‌ربه رژێم و رووسیا، هه‌فته‌یه‌كه به‌بێ وه‌ستان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن بۆردومان ده‌كه‌ن. تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ناتوانن بگه‌نه ناوچه‌كان".
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم و به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی رووسیا كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌یارانی رژێم له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، 361 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هه‌زار و 210 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.