Aslı Aral,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دڵنیان له مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناتۆدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ و، گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه له‌گه‌ڵ ئێمەدا ئه‌نجامی دا، تره‌مپ دڵنیایی پێدام كه ئه‌مریكا له ناتۆدا ده‌مێنێته‌وه. ناتۆیه‌كی به‌هێز ته‌نیا سوودی بۆ ئه‌ورووپا نییه، به‌ڵكو سوودی بۆ ئه‌مریكاش هه‌یه".
له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ستۆلتنبێرگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته تیریزا مای، كۆبویه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، ستۆلتنبێرگ به‌شداری له گه‌شتی هه‌واڵی كه‌ناڵی "Channel 4"دا كرد و، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌كانی تره‌مپ كه ره‌خنه‌ی له ناتۆ گرتووه گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه له‌گه‌ڵ ئێمەدا ئه‌نجامی دا، تره‌مپ دڵنیایی پێدام كه ئه‌مریكا له ناتۆدا ده‌مێنێته‌وه. ناتۆیه‌كی به‌هێز ته‌نیا سوودی بۆ ئه‌ورووپا نییه، به‌ڵكو سوودی بۆ ئه‌مریكاش هه‌یه. له هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی و جه‌نگی ساردا سه‌قامگیری بۆ ئه‌ورووپا ده‌سته‌به‌ركرد و، بۆ ئه‌مریكاش گرنگ بوو".
ستۆلتنبێرگ باسیی له‌وه‌یش كرد كه ناتۆ به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستی شهڕهنگێڕانهی رووسیا رێوشوێنه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریداوه هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌تایبه‌تی له وڵاتانی باڵتیكدا به‌هێز بكات.