له‌نده‌ن
كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كورستان له ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و پێویسته په‌یوه‌ندی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان پێش بخرێت.
له راپۆرتی "سیاسه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان" كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ناوبراوه‌وە ئاماده كراوه، جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌وڵه‌کانی دیپلۆماسی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێم كراوه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه، په‌رله‌مانتاری پارتی موحافیزه‌كار، سێر ریچارد ئۆتاوه‌ی له‌باره‌ی راپۆرتهكهوە گوتی: "هه‌رێمی كوردستانی عێراق، دیموكراسییه‌كی پێشكه‌وتووه، ئه‌مه شوێنێكی سه‌قامگیره له ناوچه‌یه‌ك كه سه‌قامگیری تێدا نییه، به‌هایه‌كی ستراتیژی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پردێك دابنرێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، قه‌ڵغانێكه به‌رامبه‌ر داعش و سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی سرووشتییه، به‌ڵام له دوای رووداوه‌كه‌ی ساڵی رابردووەوە، هه‌ستیار بووه و پێویستی به پاڵپشتی دۆستانی وه‌ك ئێمه هه‌یه".
ئۆتاوه‌ی راشیگه‌یاند كه پێویسته به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببات و گوتی: "ئه‌مه به ئه‌نجامدانی بازرگانی و ناردنی كه‌سانی زیاتره بۆ راوێژكاری ده‌سه‌ڵات، هاوكات ئێمه‌ش پێویستمان به پێشنیار و راوێژكاریی پسپۆڕانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته دیپلۆماتهكانمان كاری زیاتر بكه‌ن له‌م ناوچه‌یه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "كه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رێكی جددیه له كاتێكدا تێبینی له‌سه‌ر توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردن و توانستی ئابووری ناوچه‌كه بكرێت، داوای ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ش شتێكی راستییه، مەزندەی ئه‌وه ناكه‌ین كه سه‌ربه‌خۆییه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بێته ئاراوه به‌ڵام له واده‌ی ناوه‌ند ئه‌م ئه‌گه‌ره بوونی هه‌یه، پێویسته حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئه‌مه ئاماده بێت" هاوكات راپۆرته‌كه جه‌ختی له دژایەتی ئێران و توركیا به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووە.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌شی به‌وه دا كه پێویسته ئێستا حكوومه‌تی به‌ریتانیا په‌یامی پاڵپشتی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بی عێراق دژی داعش بدات، هاوكات راپۆرته‌كه به‌شانازییه‌وه باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دژی داعش كرد، به‌م پێیه‌ش بهئهرێنییهوە سه‌یری بڕیاری پاڵپشتی و پشتیوانیی به‌ریتانیا بۆ پێشمه‌رگه كراوە.
راپۆرته‌كه پێداگری دەکات كه پێویسته به ئه‌رێنییه‌وه وه‌ڵامی داوای هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی به‌رگریی، په‌روه‌رده، بازرگانی، رۆشنبیری، هه‌واڵگری بكرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌وانه‌یه داوای پاڵپشتی و یارمه‌تی له شوێنێكی دیكه بكات، هاوكات به‌ریتانیا پێویسته یارمه‌تی بدات له‌و كارانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت له بواره‌كانی مافی مرۆڤ و پێشخستنی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.