ئیستانبوڵ
ئه‌ردۆغان پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌تیۆپیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتاتورك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ونووسانی دایه‌وه.
له‌پرسیاری رۆژنامهونووسێك سه‌باره‌ت به‌روونكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه گوتوبووی "تیمێك هه‌ن كه دزه‌یان كردووه‌ته نێو ده‌وڵه‌ته‌وه" ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت تێ ده‌گات و ده‌زانێ ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه به‌كار ناهێنێت. شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به پارتی ئه‌و ئه‌فه‌ندییه ئاگادارین كه به ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی چۆن خه‌نده‌قیان هه‌ڵكه‌ندووه و دواتر گوتیان كه ئامێره‌كان تێكچووە و بڕه پاره‌یان وه‌رگرت و به چ جۆره بۆچوونێك ئه‌م شاره‌وانیانه به‌ڕێوه ده‌بەن، پێویسته ئاشكرای بكه‌ن. گشت ئه‌م كارانه ده‌زانرێ و خه‌ڵك ئاگەداری ده‌بێت".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاودێری قۆناغی چاره‌سه‌ره‌یی ده‌كات و به‌م شێوه‌یه قسه‌ی كرد: "ته‌نها به‌قسه وا نیشان ده‌ده‌ن كه له‌گەڵ قۆناغی چاره‌سه‌رین و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. ئه‌مانه چه‌ند روویهكان هه‌یه، پێویسته راستگۆ بن. ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی له جه‌زیر هه‌ڵكه‌نرا و پاشان داخرا له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ئه‌نجام درا كه سه‌ر به‌و پارتهیە. كێ هه‌ڕه‌شه له‌مانه ده‌كات؟ له ده‌وڵه‌ت یان له حكوومه‌ت؟ كاتێك ده‌وڵه‌ت به ئوتۆمبێلهكانیانهوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌چن له‌لایه‌ن كێ به‌ردباران ده‌كرێت؟ كێ مۆڵۆتۆف كۆكتێل ده‌هاوێژێت؟ فه‌رمانبه‌رانی وڵات ده‌یهاوێژێت؟ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیر ده‌كرێت سه‌ر به‌مانه‌ن. ئاگه‌دار بن كاتێك ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن منداڵه‌كان به‌كار ده‌هێنن".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاكێجی یاسای ئاسایشی ناوخۆ رێگری له‌م جۆره خۆپێشاندانانه ده‌كات و ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان له‌باره‌ی ئاسایشی ناوخۆ هیواخوازم هاوكاریی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆ بكات.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "پێویسته ئه‌و ئه‌فه‌ندییه كه هاوسه‌رۆكی پارتێكه پێش هه‌موو شتێك پێویسته به وریایی و به وردی قسه بكات و به بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن هاوكاریی ئاسووده‌یی وڵات ده‌كه‌م بجووڵێته‌وه. له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌ت بكات پێویسته سه‌یری خۆی بكات له ئاوێنه‌دا".