Hemın Othman Mohammed
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا ده‌یڤید كامیرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاتانی ئه‌ورووپا نیگه‌ران بوون به بریاری "Brexit"ی وڵاته‌كه‌ی و گوتی: "له كاتێكدا شانشینی یه‌كگرتوو له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كشێته‌وه، پێویسته پشت له ئه‌ورووپا هه‌ڵنه‌كات، ئه‌وه‌یش ناكات".
دوێنێ كامیرۆن به‌شداری له یه‌كه‌م رۆژی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كرد كه له بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له خوانی ئێواره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆناڵد توسك و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جان -كلود یونكه‌ر كۆبووه‌وه.
دوای خوانی ئێواره، ده‌یڤید كامیرۆن له لێدوانهكدا باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له كه‌شوهه‌وایه‌كی نیگه‌ران و په‌شیمانی به‌ڕێوه‌چووه و گوتی: "هاوبه‌شه‌كانمان له ئه‌ورووپا، نیگه‌رانن له پلانه‌كه‌مان بۆ جیابوونه‌وه‌مان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆبوونه‌وه‌كان بنیاتنه‌رن و به ئه‌رێنیی و هێمنی به‌ڕێوه‌چوون. تێگه‌یشتنێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته بریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا په‌یوه‌ندی نزیكی هه‌بێت له‌بابه‌ته‌كانی وه‌ك بازرگانی و ئاسایش‌دا. له كاتێكدا شانشینی یه‌كگرتوو له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كشێته‌وه، پێویسته پشت له ئه‌ورووپا هه‌ڵنه‌كات، ئه‌وه‌یش ناكات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، دەیڤید كامیرۆن به‌شداری له دووه‌مین رۆژی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا ناكات كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.