له‌نده‌ن
تۆنی بلێر كه له‌كاتی حوكمڕانی خۆی به‌شدارییكرد له‌هێرشكردنه سه‌ر عێراق له‌ساڵی 2003 ، ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پارێزراوبێ لهوێرانبوون، پێویسته به‌رامبه‌ر سوریا هه‌نگاوی جدی بگیرێته‌به‌ر.
بلێر له‌ڕۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی گوتارێكی نووسیوه‌و وه‌ها سه‌رنجی خۆی ده‌خاته‌ڕوو " بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توشی وێرانی نه‌بێ و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی به‌رده‌وامبێ، پێویسته رێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته به‌ر بۆ سوریا، هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و وڵاته بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی نییه، به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی خه‌ڵكی سوریا بكه‌ونه نێوان رێكخراوی قاعیده و به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر ترسناكتره "
له‌لایه‌كی دیكه، وا بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی سوریا كۆببنه‌وه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا (دێڤد كامیرۆن) سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه بكات.