له‌نده‌ن
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا (دێڤد كامیرۆن) له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر سوریا گوتی" هێشتا هیچ فه‌رمانێ ده‌رنه‌كراوه بۆ هێرشكردنی سه‌ربای".
كامیرۆن له گوته‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرده‌وه و گوتی "پێویسته ئێستا و داهاتوویش هه‌موو جیهان ده‌ست له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵبگرێ".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئامانجی سه‌ره‌كیی هێرشی سه‌ربازی بۆ جیهان روونكرده‌وه گوتی"هێرشكردن بۆ سه‌ر سوریا مانای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به گۆڕینی ره‌وتی سیاسیی ئێمه و سوریایشه‌وه نییه. ئه‌وه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به چه‌كی كیمیاییه‌وه هه‌یه. به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه ده‌رچوونه له یاسا و نابێ وڵاتانیش بێ هه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره، چونكه ئه‌و بێده‌نگییه زه‌مینه خۆشده‌كات بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان نه‌هامه‌تی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان".
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه‌و كامیرۆنیش به‌شداریی تێدا بكات، كامیرۆن له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوێنێ شه‌و رایگه‌یاندووه: بڕیاری راشكاوانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی ره‌وشی سوریا ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
له‌لایه‌كی دیكه گوتهبێزی كۆشكی سپی (جێی كارنی) رایگه‌یاند: به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای له سوریا پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هه‌ر بێده‌نگ بوونێك ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌یه له سوریا ، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نه‌دراوه ، چاوه‌رێی وه‌ڵامی كۆتایی سه‌رۆك ئۆباما ده‌كه‌ن.
كارنی گوتی" بێجگه لهههڵبزاردنی سه‌ربازیی، ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بژارده‌ی دیكه‌ش له ئارادایه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی شتێكی شاراوه نییه ، گومانێكی زۆر هه‌یه رژێمی سوریا ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێنابێ".
گوتهبێزی كۆشكی سپی هه‌روه‌ها گوتی" مه‌به‌ست له‌وه‌ڵام دانه‌وه لابردنی رزێمی سوریا نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه هه‌یه ، رزێمی سوریا به ئاشكرا سنووری نێوده‌وڵه‌تی به‌زاندووه ،بۆی نابێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگبێ. یه‌كینه‌كانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا حه‌فته‌ی داهاتوو زانیاریی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا بڵاوده‌كه‌نه‌وه" .