هه‌ولێر
عه‌بدولباست سه‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ل ئاژانسی ئانادۆلۆ، باسی چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی سوریا ده‌كات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
سه‌یدا له‌باره‌ی وتوویژهكانیان له‌گه‌ل له(ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی) بۆ به‌شدارییكردن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان رایگه‌یاند: به‌رده‌وامن له‌و تووێژانه به‌ڵام به‌هۆی ههندیَ له خۆپاریَزیی و داواكردنی كارنامه‌یه‌كی سیاسی كه ده‌ربڕی بۆچوونی ئیئتیلافه‌كه بیَ سه‌باره‌ت به پرسی كورد، ئه‌و بابه‌ته دواخراوه‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد به‌شداریی له چالاكییه‌كانی ئیئتیلافه‌كه‌دا نه‌كرد.
ده‌قی دیداره‌كه‌ی سه‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئانادۆلۆ: ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌توانێ چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌دای ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بینیَ؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: زۆر شت دهگۆڕیَ، چونكه كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له‌سوریا و 3 بۆ 4 ملیۆن كه‌سن وكورد هه‌رده‌م دژایه‌تی ئه‌و رژێمه‌یان كردووه وهه‌رله سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه به‌شدارییان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا به‌و پیَیهی كه نوێنه‌رایه‌تی حزبه كوردییه‌كانی سوریا ده‌كات بۆچوونیكی دیكه‌ی هه‌بوو، ئه‌و پشتگیریی له‌شۆڕش ده‌كرد بیَ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی یان ئیئتیلافدا بكات. ئیستاش هیوادارین كه كاراكردنی رۆلی كورد له چواچیوهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ئاسه‌واری ئیجابیانه‌ی ده‌بیت له زۆر ناوچه‌دا ، هه‌تا له ناوه‌وه‌ش و چونكه نابی ئه‌وه‌ل له‌بیر بكه‌ین كه پتر له یه‌ك ملیۆن كورد له دیمه‌شق و نیوملیۆنیش له حه‌له‌ب ده‌ژین .
ئانادۆلۆ: ئه‌ی سه‌باره‌ت به گروپه كوردییه‌كانی دیكه كه لهژیَر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریدا نین، چۆن پیَیان ده‌گه‌ن؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: ئێستا باس له هه‌ندێ پهبوهندیی دهكریَ به دیاریكراویش له‌گه‌ل پارتی یه‌كیتی دیموكراتی PYDو هیوادارین ده‌ره‌نجامی ههبیَ، هه‌رده‌م پیشوازیی له‌هه‌ر گروپیَك ده‌كه‌ین كه لای شۆڕش بگریَ و به‌شداریی له چالاكییه‌كانیدا بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی بهرژێمهوه بپچریَ.
ئانادۆلۆ: هیچ راوێك هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: دیالۆگیك له‌ئارادایه ، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام كه‌كاری ته‌واوكردنی هاتنه ریزی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردیمان بۆ نیَو ئیئتیلافه‌كه له پیَشتره، ئه‌گه‌ر له‌و مه‌سه‌له‌یه بووینه‌وه ئه‌وا هه‌نگاوی داهاتوومان ئاسان دهبیَ.
ئانادۆلۆ: ئه‌ی ئه‌و كۆچكردنه له ناكاوه‌ی سوریاییه‌كان بۆ هه‌ریمی كوردستان، هه‌ندێ باس له 37هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن له یه‌ك حهفتهداو ژماره‌كه نزیكه‌ی 190 هه‌زار؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: ئهوكۆچكردنهی به‌و دواییه له‌ناكاو بوو، كۆمه‌ڵێ هۆكاری هه‌ن، یه‌كه‌میان ره‌وشی ناوچه كوردییه‌كان ناخۆشه‌و چه‌ندین ساڵه ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست وشكه ساڵیه‌وه گیرۆده‌ن و هیچ پرۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی به‌هاناوه چوونیان نه‌بووه كه هاوكاری خه‌لكی ناوچه‌كه بكات، قه‌یرانی به‌رده‌وام هه‌بووه له ئاووكاره‌با. ئه‌مه سه‌رباری ره‌وشی ئاسایش كه له‌بارنه‌بووه ، بۆیه ئه‌و كۆچه روویدا.
له‌و بڕوایه‌دام كه رژێم له ریَی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی و بلاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ پروپاگه‌نده توانیَ شلهژانیَ دروست بكات، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان به‌ره‌ی نوسره‌و یهكیَتی دیموكراتیش ئاسه‌واری نیَگهتیڤی جیهیشتووه، به‌و پیَیهی حاڵهتیَكی ئاژاوه‌ی نایه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه له‌به‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م هۆكارانه و هۆكاری دیكه‌ش ئه‌و كۆچ و رَهوه گه‌وره‌یه روویدا .
ئیمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌ڵێین دهبیَ ده‌ست به ئه‌رزه‌وه بگرین و له‌به‌رامبه‌رئه‌و رژێمه‌دا بمینینه‌وه ، چونكه رژێم دهیهویَ ناوچه‌كانی وڵات له ئۆپۆزسیۆن چۆلبكات تابتوانیَ كۆنترۆلیان بكات.
ئانادۆلۆ: ئێوه پشتگیریی له قایمكردنی سنووری نێوان سوریا‌و عێراق ده‌كه‌ن ، ده‌توانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان بۆ روونكهیتهوه؟
عه‌بدولباست سه‌یدا:رۆژیَ له‌ڕۆژان سنوور دانه‌خراوه، كراوه‌بووه به‌ڵام ئیَمه ده‌ڵێین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئه‌ستۆی ههریَمدا نییه، له‌كۆتاییشدا ئه‌و په‌نابه‌رانه دیَنهلای كه‌سوكاری خۆیان له كوردستانی عێراق، حكومه‌تی ههریَمیش خۆی به پابه‌ندی ئهركیَكی ئه‌خلاقی و ئهركیَكی خزمایه‌تی دهزانیَ بۆ كردنه‌وه‌ی سنوور ، به‌ڵام ئیَمه ده‌ڵێین پیَویسته له‌سه‌ر پارته كوردیی وریَكخراوهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه رۆڵی خۆیان بگیَڕن بۆ هاندانی خه‌لك بۆ دهستوهگرتن به شار‌و دیَهاتهكانیان و چۆلی نه‌كه‌ن.
ئانادۆلۆ: هیچ نامه‌یه‌كتان له‌باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌رانه‌وه نییه؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌كاندا لهههریَمدا كه‌مته‌رخه‌مه ، ئێستا پتر له 200هه‌زار ئاواره هه‌ن وئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆره‌و پیَویستی به وهگهرَخستنی هه‌وڵه‌كانی سه‌رجه‌م ریَكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ونیَوخۆییهكانه له پیناو هاوكاریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له سهرههریم .
ئانادۆلۆ:هه‌واڵ وئامادهكارییهكان بۆ جه‌نگ له دژی سوریا له‌ئارادایه ، زانیاریه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌وباره‌وه چین؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: مانای ئه‌وه‌یه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی لیَبكهویَتهوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رژێم په‌نای برده به‌ر بهكارهیَنانی چه‌كی كیمیایی ، پیَشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هیَڵی سووری دانابوو .رژێم له‌زووه‌وه سه‌رجه‌م هیَڵه سووره‌كانی به‌زاندووه ، رژێم كاتیَ كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی وموشهكی سكۆدو سه‌رجه‌م چه‌كه كوشنده‌كان بهكاردههینێنێ. پیَدهچیَ ئه‌مجاره كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستی بهوهكردبیَ كه ئه‌گه‌ر كار وابڕوات ئه‌وا ناسه‌قامگیریی سه‌رجه‌م ناوچه‌كه دهگریَتهوه و شڵهژانیَكی گه‌وره رووده‌دات.
بۆیه ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو دهنیَ و یه‌كه‌مجاره گویَمان له ههندیَ لیَدوان دهبیَ و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دهبهستریَ، ئه‌وه‌ی ئیَمه هه‌ستی پیَدهكهین ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره ئاراسته‌یه‌كی جدی هه‌یه و هیوادارین كه به‌مزووانه ئاسه‌واره‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی سوریا‌و ناوچه‌كه‌دا بیَ.
ئانادۆڵو: ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ئارادایه كه جه‌نگ نزیكبووه‌ته‌وه؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: ناڵیَین شه‌ڕ بهرَیَوهیه ، به‌ڵكو هاوكاریكردنی گه‌لی سوریا له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، ماوه‌ی دووسال ونیوه ئه‌م گه‌له به به‌رچاوی سه‌رجه‌م جیهانه‌وه ده‌كوژرێن.
ئانادۆلۆ: چۆن ته‌ماشای رۆڵی توركیا ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه رایگه‌یاند ده‌یه‌وی بیَته نیَو ئه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییانه‌وه؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: رۆڵی توركیا گرنگ وپیَویست وئهریَنییه، ئیَمه لههاوكیَشه ههریَمایهتی و هه‌ستیاره‌كان ده‌گه‌ین توركیا له توانایدا نه‌بوو به‌ته‌نیا جووڵه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوپهیمانیَتیهكی نێوده‌وڵه‌تی له ئارادابیَ له‌و بڕوایه‌داین توركیا دهبیَته فاكته‌ریكی كارا‌و گرنگ له‌و هاوپهیمانیَتییهدا. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه روو له ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌سوریا رووده‌دات په‌یوه‌سته به‌هه‌موو توركیا نه‌ك ته‌نیا به حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پیدان، ئه‌گه‌ر رهوشیكی ئهریَنی له سوریا ههبیَ ئه‌وا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو توركیا دهبیَ و ئه‌گه‌ر رهوشیَكی نهریَنیش ههبیَ ئه‌وا ئاسه‌واره‌كانی هه‌موو توركیا دهگریَتهوه .
ئانادۆلۆ: ئایا مه‌ترسی هه‌یه له قۆناغی دوای جه‌نگ ، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی بیَ سه‌روبه‌ری دهتوانریَ رهوشیَكی له‌وجۆره كۆنترۆڵبكریَ؟
عه‌بدولباست سه‌یدا: گومان له‌وه‌دا نییه قۆناغی گواستنه‌وه خۆی له‌خۆیدا قۆناغیكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین كۆمه‌ڵگه‌ی نیَودهوڵهتی سوودی له ئه‌زموونه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی وه‌كو عێراق و شوینی دیكه وه‌رگرتووه‌و ئیمه‌ش له ئۆپۆزسیۆندا سوودمان له‌و ئه‌زموونانه وه‌رگرتووه و ماوهیهكهكادیرانی خۆمان ئاماده‌كردووه كه‌بۆ رۆژی دواتر ده‌ست به‌كارده‌بن .
ژماره‌یه‌ك دۆسیَ كاری له‌سه‌ر دهكریَ له‌وانه دۆسیَی بهرَیَوهبردن ، دۆسیَی ئاسایش ، دۆسیَی ئابووریی و كۆمه‌لایه‌تی و فریاگوزاریی. هیوادارین هه‌موومان به‌هاوكاری ولاتانی دۆست وبراو بتوانین ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه تیَپهرَیَنین و به‌كه‌مترین زیان له‌و قۆناغه ده‌رچین .
news_share_descriptionsubscription_contact

