هه‌ولێر
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئابی ده‌ست نیشانكرد بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
حیزب و قه‌واره‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن وه‌خۆ كه‌وتوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌رموگوڕ، به‌ڵام خاوه‌نی چاپخانه ئه‌هلییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ڵێن بازاڕی ئه‌وان گهرمو گوڕ نابێ.
له شاری هه‌ولێر زیاتر له 17 چاپخانه‌ی ئه‌هلی هه‌ن و چاوه‌ڕێیان ده‌كرد داهاتێكی باشیان هه‌بێ له‌و هه‌ڵمه‌ته بیست و یه‌ك رۆژییه‌دا كه حیزب و كاندیده‌كان ده‌یكه‌ن. به‌ڵام حزبه‌كانیش بۆخۆیان ئامێری پێشكه‌وتووی چاپكردنیان په‌یداكردووه.
زیاد ره‌فیق خاوه‌نی چاپخانهیهكه لهههولێرو لهئۆفیسهكهی خۆی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی خه‌ریكی چاپكردنی فلێكس بوون قسه‌ی بۆ AA كرد، وا دیار نه‌بوو هیچ دڵخۆشبێ به‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن چونكه بیستوویه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه گه‌وره‌ترین حیزبه له‌شاره‌كه‌ی و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره به‌ڕێده‌خا، چاپخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌بڕشتی كڕیوه.
زیاد گوتی "هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو بازاڕمان باشبوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا دوو كاندید هاتوون تا فلێكسیان بۆ چاپ بكه‌ین، حزبه‌كان، به‌تایبه‌تی پارتی ئامێرێكی هێناوه، له‌یه‌ك سه‌عاتدا 1500 مه‌تر فلێكس چاپ ده‌كات، كه‌چی ئه‌وه‌ی ئێمه 45 مه‌تر چاپده‌كات دیاره هی ئه‌وان پێشكه‌وتوو تره".
زیاد بێ بازاڕی خۆیان ته‌نیا ناخاته ئه‌ستۆی چاپخانه‌ی حیزبه‌كان، ده‌لێ به‌ڵكو كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش نه‌یتوانی خه‌ڵك و حیزبه‌كان دڵنیا بكاته‌وه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له چاپخانه ئه‌هلیه‌كاندا مه‌ترێ فلێكس 4 تا 5 دۆلاری تێده‌چێ، هه‌ر كاندیدێكیش كه‌متر له 600 مه‌تر فلێكسی ده‌وێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی شایسته، كه‌واته ئه‌و حزبانه‌ی چاپخانه‌یان هه‌یه بیریان له‌و خه‌رجیه زۆره كردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانیی هه‌ولێر مه‌رجیان هه‌یه بۆ كاندیده‌كان و ده‌ڵێن رێناده‌ن له‌گشت شوێنێك فلێكس و وێنه‌ی خۆیان هه‌ڵواسن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناوچه رێپێدراوهكانیان ده‌ست نیشانكردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر(عه‌لی ره‌شید ) بۆ AA گوتی " به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان پێویسته كاندیده‌كان بۆ ریكلامكردن و بانگه‌شه خۆپبپارێزن له‌هه‌ڵواسینی فلێكس و وێنه به دیواری قوتابخانه، نه‌خۆشخانه‌و داموده‌زگای حكومی، به‌ڵام ئاساییه كاندیده‌كان عامودی كاره‌باو شوینه گشته‌كانی تر به‌كار بێنن، مه‌رجیشه ریكلامه‌كان كارتۆن و فلیكس بن".
مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان
19/5/1992
25/7/2009
دوایین هه‌ڵبژاردن له21/9/2013
په‌رله‌مانی كوردستان 111 كورسییه، هه‌زارو 138 كاندید كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ بوونه ئه‌ندام.