ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ( ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) رایگه‌یاند: بۆ تاوتوێكردنی هه‌لومه‌رجی تازه له‌سوریا، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیا، روسیا، ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌و له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی قسه‌یانكردووه.
داودئۆغڵو گوتی " ئێستا‌و له‌م سهرهدهمدا گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدرا، وێنه‌ی كوشتنی منداڵان و ئافره‌تان به چه‌كی كیمیایی هه‌مان وێنه‌ی بیست و پێنج ساڵی رابردووی كاره‌ساتی(هه‌له‌بجه) و(بۆسنه)ی بیرخستینه‌وه، بۆ ئێمه گرنگ نییه ئه‌و قوربانیانه له‌چ نه‌ته‌وه‌و مهزههبێكن، رووداوه‌كه تاساندینی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها بانگهوازیكرد له‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ده‌نگ بێن و هاوههڵوێستییهكی نێونه‌ته‌وه‌یی پێك بێنن تا له‌باره‌ی به‌كارهێنه‌رانی چه‌كی كیمیایی بڕیار بده‌ن.
داودئۆغڵو گوتی " له‌ساتی یه‌كه‌می به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا، دوو داواكارییمان گه‌یانده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی به په‌له‌و دووه‌م پشكنینی به په‌له‌ی شوێنه بۆردمانكراوهكان".