دیمه‌شق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا (وه‌لید موعه‌للیم) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ده‌نگۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی درۆیه‌و بۆیه گه‌وره كراوه تا ره‌وشی ده‌روونی خه‌ڵكی سوریای پێبشڵهژێنن.
موعه‌للیم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی گوتی " به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی درۆیه، تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوونه‌ته سوریا تا لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن، كه‌چی له‌ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه، ئێمه پێمانگوتن بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین فه‌رموون. ئه‌وان ویستیان بچن بۆ ناوچه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیانكرد ناوچه‌كه ئارام نییه نه‌چوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ره‌خنه‌ی گرت له‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و گوتی " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیار بدا یان نه، ئێمه ده‌بینه به‌شێك له‌هێرشكردنه سه‌ر سوریا، توركیا ده‌بێ بزانێ به هێرشكردنه سه‌ر سوریا هاوسه‌نگی به‌ته‌واوی ناوچه‌كه تێكده‌چێ. ته‌نیا سوودهمهندیش ئیسرائیله چونكه ئه‌و چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی ناوێ به‌لكو ده‌یه‌وێ ئاژاوه له‌سوریا به‌رده‌وامبێ".